ئاگرەكەی گۆیژە كۆنترۆڵكرا
964+
دیلان محەمەد جەزا-سلێمانی
دوای سێ كاتژمێر ئاگرەكەی شاخی گۆیژە بەبێ زیانی گیانی كۆنتڕۆڵ كرا.
تا ئێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە، بەڵام دوای 3 کاتژمێر تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە چەند قۆڵێكی جیاوازەوە ئاگرەكەیان بە فڕۆكە و بە ئامێری جیاواز كۆنترۆڵ كرد.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، تیمی زەمینی و ئاسمانی 3 كاتژمێر كاریان كرد، تا توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
زیاتر لە نۆ هێكتار زەوی لە شاخی گۆیژە و دەوروبەری سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و ئاگر گەیشتبووە ناوسنەوبەرەكان بەڵام سنەوبەری زۆر نەسووتاوە.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد