لە هەڵەبجە ئاسانکاری بۆ وەبەر‌هێنەران دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

پارێزگای هەڵەبجە ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران دەکات و دەیانەوێت زۆرترین پڕۆژە لە پارێزگاکەیان جێبەجێ بکرێت.

ئەوەی دەیانەوێت چاکسازیی تێدا بکەن ئاسانتر وەرگرتنی زەوی و کەمکردنەوەی رۆتیناتە.

بەرپرسانی ئیداریی سنوورەکە لە پلانیاندایە بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی پارێزگاکەوە، زیاتر گرنگی بە پڕۆژەکانی باخداری و ئاژەڵداری بدەن.

“دوای جەژن لەگەڵ سەرجەم ئەو لایەنانە کۆدەبینەوە، کە پەیوەندیان بە ئێمەوە هەیە تا ئاسانتر زەوی دابین بکرێت و رۆتینات بۆ وەبەرهێنەران کەم بکرێتەوە”، ئەوە قسەی زانیار حەمەنووری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجەیە بۆ 964.

دەشڵێت، هەموو ئاسانکارییەکی تر دەکەن بۆ زووتر یەکلاییبوونەوەی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە.