هێرۆ مەولودی هەواڵی نوێی لەلایە

باوەڕ مەکەن وێنەی منداڵەکە راست نییە

964+

ژووری هەواڵ

  • وەزارەتی کارەبا دەڵێت خەمتان نەبێت کارێک ناکەین بەهۆی بێکارەباییەوە جەژنەکەتان لێتێک بچێت و تا پێمان بکرێت سەعاتەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکەین.
  • مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە جمەی دێت و کڕین و فرۆشتن بەراورد بە رۆژانی پێشتر زیاتر بووە.
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانی رووپێوییەکی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بزانێت بارودۆخی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان چۆنە، رووپێوییەکە ساغیکردووەتەوە کە سلێمانی یەکەم و هەولێر سێیەم و موسەنناش لە دوا پلەدایە.
  • تیمەکانی بەرگری شارستانی و دانیشتووانی گوندەکانی قەزای ماوەت بە هیلاکدا چوون تا توانیان پاش کاتژمێر دوانزە کاتژمێر بە هەرەوەزی ئاگرە گەورەکەی گوندەکانی ئەو دەوروبەرە کۆنترۆڵ بکەن.
  • تەندروستی کەرکوک دەڵێت باوەڕ بە وێنەی فەیک و قسەو قسەڵۆک مەکەن، هیچ حاڵەتێکی لەدایکبوونی دەگمەن لە پارێزگاکە تۆمار نەکراوە.