چەمچەماڵ .. نۆ ساڵە داوای کردنەوەی شێڵتەری سەگە بەرەڵاكان دەکرێت
964+
هۆگرعەدنان – چەمچەماڵ
لەنێو بازار و کۆڵانەکانی چەمچەماڵ، رێژەیەکی زۆر سەگی بەرەڵا و بێلانە هەیەو بەشێکیان بونەتە مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان.
لەزۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکان بە تایبەت لە ناوەندی بازاڕی چەمچەماڵ ئەم سەگانە دەبینرێن و گومان دەکرێت بەشێکیان توشی نەخۆشی گەڕی بووبن.
ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی و چەند لیژنەیهكى دیکەی فەرمانگەکانی چەمچەماڵ، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش و قایمقامیەتی چەمچەماڵ لەناو بینای قایمقامیەت کۆبونەوەیان هەیە.
د. عادل زەنگەنە، بەڕێوهبەری هۆبەی ڤێتهرنەری چەمچەماڵ بۆ 964 وتی “لە ساڵی 2014 چەندینجار بە نوسراوی فەرمی داوامانکردوە، لەشاری چەمچەماڵ شێلتەرێکی سەگە بەرەڵامان بۆ بکرێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە”.
ئاماژهى بهوهشكرد، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە نوسراوی فەرمی داوای کردنەوەی شێلتەری سەگ دەکەن لە قایمقامیەتی چەمچەماڵ، بۆئەوەی ئەوانیش داواکاریەکە بگەیەنن بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
د. عادل باسی لەوەشکرد، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان بەردەوام چاودێری کوشتارگەی چەمچەماڵ و گۆشتفرۆشەکان دەکەن و وتیشی “لەماوەی رابردوو چەندینجار گۆشتفرۆش سزادراون و دوکانەکانمان پێداخستوون”.
بهقسهى ناوبراو، ئهوان لە پێش شارەکانی کەرکوک، سلێمانی و هەولێر، تاکو ئێستا 18 جار بەنوسراوی فەرمی داوایان کردووه شێلتەری سەگە بەرەڵاكان دروستبکرێت، کەچی هیچیان بۆ نهكراوه.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن