دیمهنێكى ئه‌شكه‌و‌تى شانه‌ده‌ر له‌ناوه‌وه... وێنه: 964+
خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ “باپیرانمان له ئه‌شكه‌و‌تى شانه‌ده‌ر ژیاون”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه شوێنه‌وارناس و مامۆستایه‌كى زانكۆ ئه‌نجامى داوه، باپیرانمان لە ئەشکەوتى شانه‌ده‌ر ژیاون، پێشیوایه ئه‌مه دۆزینەوەیەکی زۆر گرنگه و مێژووی رەگ و ریشەی گەلانی ناوچەکە دەگۆڕێت.
پڕۆفیسۆر یاریده‌ده‌ر د. دڵشاد زاموا، شوێنەوارناس و مامۆستا لە بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی، به 964ـى وت، خوێندنه‌وه‌كه‌ى پشتئه‌ستووره به چه‌ند زانستێكی كردارى له‌وانه‌ش زانستى DNA و جینەکان، كه ئێسکی مرۆڤێکی راوچی کۆچەر دۆزراوه‌تەوە و نزیکەی 12 هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر لەو ئەشکەوتە ژیاوە.
ده‌شڵێت “لە پشکنینی DNA ئێسکى ئه‌و مرۆڤه دەرکەوتووە کە بە رێژەی لە 54% کوردی ئەم سەردەمەی شارەکانی کوردستانی باشور پەیوەستن بەم مرۆڤە و باپیرانیانەوه”.
ناوبراو، پێیوایه ئەم دۆزینەوەیە زۆر گرنگە و هەموو بیردۆزەی ئاری و بەشێک لە هیندۆئەوروپی هەڵدەتەکێنێت، کە خۆشبەختانە ئه‌وان وەک شوێنەوارناس لە هیچ توێژینەوەیەکدا پشتگیری بیردۆزەی خاکی خاڵی و کۆچی ئاری و ئەوانە نەبووینه.
وتیشی “ئەم دۆزینەوەیە لایەنێکی گرنگتریش دەخاتەڕوو، ئەویش ئەوەیە ئێستا ئەو ئەگەره بەهێز دەبێتەوە کە مرۆڤی ئەشکەوتەکانی زاگرۆس و کوردستان، دواتر دابەزیون و کشت‌وکاڵیان داهێناوە و رۆیشتوونەتە باشوری مێسۆپۆتامیا و یەکەم لادێکانیان دروستکردووە”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، وردەکاری توێژینەوەکە زیاتر لە لایەن پسپۆڕانی میسری و عێراقی بواری جیناتەوە شیکراوەتەوە.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه “بەداخەوە ئەم بوارە لە زانکۆکانی خۆمان کزە، یان پسپۆڕانمان وەک ئەوان لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاک نین”.