کچانی هەولێر بوون بە پاڵەوانی جامی فوتساڵی عێراق
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
یانەی ئافرەتانی هەولێر لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی فوتساڵی عێراق لە کجانی جەوییەیان بردەوە و بوون بە پاڵەوان.
یارییەکە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای کۆلیژی پەروەردەی دهۆک ئەنجامدرا و یانەی ئافرەتانی هەولێر لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی یانەی قوە جەوییە بوونەوە.
یانەی ئافرەتانی هەولێر یارییەکەیان بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بردەوە و بوون بە پاڵەوانی جامی فوتساڵی عێراق.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق