کەسێک هاواری بردووەتە لای پۆلیسی و ئاشکرا بوون

ویستوویانە هەیکەلی خانووی خەڵکی تر بفرۆشن بەڵام دەستگیر کران

هێڤی دەوالی – دهۆک

دوو کەس لە ناحییەی زاویتە هەیکەلی خانووی هاووڵاتییانیان فرۆشتووە، دوو مامەڵەیان ئەنجام داوە، بەڵام پۆلیس دەستبەسەری کردوون و نەیهێشتووە ببێتە بە سێ حاڵەت، پۆلیسی پارێزگای دهۆک وا دەڵێت.

لە زاری پۆلیسی دهۆکەوە دەزانێت، رووداوەکە لە ناحییەی زاویەتی سنووری پارێزگای دهۆک ڕووی داوە، کاتێک ئاشکرا دەبێت، کە کەسێک دەچێتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و دەڵێت هەیکەلی خانووەکەی فرۆشراوە و خۆی ئاگای لێ نەبووە، پۆلیس بەدواداچوون دەکات و دوو کەس دەستگیر دەکات.

“ئەو دوو کەسە بە هاوکاریی کەسێکی تر کە گرێبەستی ساختەی بۆ دروستکردوون دوو هەیکەلی خانووی هاووڵاتییانیان فرۆشتووە”، مقەدەم هێمن سلێمان، وای بە +964 وت.

دەشڵێت، ئەو سێ کەسە بە ماددەی ٤٥٦ـی یاسای سزادانی عێراقی، کە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی فێڵ لە خەڵک دەکەن  دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.