گروپێکی رێکخراوی داعش لە کەرکوک بە F-16 بۆردوومانکران

964+

فەهمی نەبی

راگەیاندنی جەنگیی عێراق رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق گروپێکی رێکخراوی داعشیان لە کەرکوک بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە شانەی جەنگیی عێراق رایگەیاند، بە فڕۆکەی F-16 توانیویانە گروپێکی رێکخراوی داعش لە گوندی رەفیع سەربە قەزای رەشاد لە کەرکوک بۆردومان بکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکە کوژراوانی دوو چەکداری ئەو رێکخراوە پشتڕاستکراوەتەوە.