هەر تۆنێک جۆ نزیکەی 300 هەزار دینار هەرزان بووە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

هەر تۆنێک جۆی ئۆکرانی لە چاو ساڵی رابردووەوە نزیکەی 300 هەزار دیناری لێبووەتەوە، جۆی کوردی و شەش پەڕیش تۆنی نزیکەی 200 هەزار دیناریان لێبووەتەوە.

ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بەرهەمی جۆ زۆر بووە و وەرنەگرتنی بڕی ئەو جۆیەی بەرهەمیش دێت لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە وایکردوە نرخەکەی داببەزێت.

کۆشیار مەحمود، فرۆشیاری گەنم و جۆ لە ناوبازاڕی سلێمانی بە 964ی وت، “پار تۆنێک جۆی ئۆکرانی بە 750 هەزار دینار بوو ئەمساڵ بە 450 هەزار دینارە و هەیە بە 400 هەزار دیناریش”.

ئاماژەی بەوەشکرد، جۆی کوردی و شەش پەڕ ساڵی رابردوو تۆنی بە 700 هەزار دینار بوو، ئەمساڵ هاتووەتە سەر 500 هەزار و 550 هەزار دینار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی