ژمارەیەک ژینگەپارێز لە کاتی ئەرکەکەیاندا - وێنە: 964
سەندیکای کرێکاران: مامەڵەی هەندێک کۆمپانیا لەگەڵ ژینگەپارێزان گونجاو نییە
964+
پێشەوا محەمەد
لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران رێکاری یاسایی بەرامبەر هەندێک کۆمپانیا دەگرێتەبەر، بە وتەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ ژینگەپارێزان گونجاو نییە.
سەندیکاکە پڕۆژە و کۆمپانیاکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە وەرزەکانی هاوین و زستان دەبێت گواستنەوەی کرێکاران و ژینگەپارێزان بە شێوەی گونجاو بێت و نابێت لە پشتی ئۆتۆمبێلەکانەوە سەربخرێن.
“ئەم ماوەیە وێنەیەک بڵاوبووەوە ژمارەیەک ژینگەپارێز خراونەتە پشتی ئۆتۆمبێلێک کە پیسی کۆدەکاتەوە و ژینگەپارێزەکان لەناو پیسییەکە دانیشتوون”، ئەوە وتەی چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستانە بۆ 964.
وتیشی، “ئێمە رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کۆمپانیایەک دەگرینەبەر بە شێوەی نەگونجاو مامەڵە لەگەڵ ژینگەپارێزان و شوێنی مانەوە و گواستنەوەیان بکەن”.