"گومان دەکرێت بە ئەنقەست سووتێنرابن"

100 بۆ 150 دۆنم پووش و پاوان سووتان

+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لە ئاکامی کەوتنەوەی دوو ئاگر لە گوندی پیریادی و گوندی گۆشقوت لە ناحیەی شۆڕش زیاتر له‌ 120دۆنم پووش و پاوان سووتاو، سێ باخی سێ جوتیاریش زیانیان پێگەیشت و بە شێکی سووتا.

هەردوو ئاگرەکە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵگیرسان و گومان دەکرێت بە ئەنقەست بووبێت، جووتیارانی گوندی گۆشتقوت دەڵێن” بینیومانە مێردمنداڵێك لە نزیک دەغڵەکە بووە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە.

سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانی ناحیەی شۆڕش بۆ تۆڕی 964 وتی، ” 100 بۆ 150 دۆنم پووش و پاوان سووتاون و چەند باخێک زیانی پێگەیشتووە لە گوندی پیریادی، بەڵام زیانی گیانی نەبووە لە هەردوو رووداوەکەدا”.

یادگار عەبدولکەریم بەڕێوه‌بەری ناحیەی شۆڕش بۆ تۆری 964 وتی، “تا ئێستا لەسەر هەردوو ئاگرەکەی گوندی پیریادی و گوندی گۆشقوت کەس سکاڵای تۆمارنەکردووە و هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە”.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا