پلەکانی گەرما لە بەرزبوونەوەی بەردەوام دایە
964+
فەرمان سادق
لە دووەم رۆژی هاویندا، کەشی هەرێمی کوردستان و عێراق نزیکن لە یەکترەوە و ئاسمان ساماڵە لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، هاوکات پلەکانی گەرماش لە بەرزبوونەوەی بەردەوام دان.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم لەسەر هەندێک ناوچە.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند (15–25)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانى گەرما / بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (1 تــا 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 9)کم دەبێت.
سبەی هەینی 23.6.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10 – 20)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى