تۆنی كرووس له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی تۆنی كرووسی یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش نوێ كرده‌وه.
بڕیار بوو كرووس له هاوینی ئه‌مساڵ مه‌درید جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یانه‌ی شاهانه مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه راگه‌یاند.
تۆنی كرووس 14 وه‌رزه له ریال مه‌دریده و 20 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه، به‌لام له وه‌رزی نوێ‌دا ئه‌ركی قورس ده‌بێت بۆ یاریكردنی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، چونكه ناوه‌ڕاستی یانه‌ی شاهانه چه‌ند یاریزانێكی لاو و به‌هێزی هه‌یه، له‌وانه بیلینگهام، چوامینی و ڤالڤێردی، هه‌روه‌ها كاماڤینگا.