دیمەنێک لە یارییەکە. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
عێراق بووه پاڵه‌وانی رۆژئاوای ئاسیا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیای به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی له ئێرانی برده‌وه.
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئه‌مشه‌و له به‌غدا و له یاریگه‌ی مه‌دینه كرا، له كاتی ئاسایی‌دا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
گۆڵی عێراق حوسێن عه‌بدوڵا یاوه‌ندی و گۆڵی ئێران حوسێن گوده‌رزی تۆماری كرد.
یارییه‌كه له‌گەڵ چەند خولەکێک زیادكراویی بەفیڕۆچووشدا هەروه‌ك خۆی مایه‌وه و دواتر به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان عێراق به 5-4 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
عێراق بۆ جاری یه‌كه‌مه پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپیی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها حوسێن عه‌بدوڵا یاوه‌ندی، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق به تۆماركردنی سێ گۆڵ بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی، به به‌شداریی 9 هه‌ڵبژارده له به‌غدا و كه‌ربه‌لا ئه‌نجام درا.