ئاگر له هۆڵی ژنانی مزگه‌وتێکی شیلادزێ كه‌وته‌وه
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئاگر به هۆڵی ژنانی مزگه‌وتی سیریێ له ناحیه‌ی شیلادزێ به‌ربوو، به‌رگریی شارستانی كۆنتڕۆڵی كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگره‌كه له مزگه‌وته‌كه كه‌وته‌وه و به‌رگریی شارستانیی دهۆك به 964ی راگه‌یاند، بنكه‌ی ئه‌وان له ناحیه‌ی سیریێ توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیانی مادی به‌ر به‌شی ژنانی مزگه‌وته‌كه كه‌وتووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازانن و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا