ریال مه‌درید هێرشبه‌رێكی گواسته‌وه ریزه‌كانی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گواستنه‌وه‌ی خۆسێلۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئیسپانیۆلی به شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
یانه‌ی شاهانه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیسپانیۆل رێككه‌وتوون، خۆسێلۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یان بكات بۆ وه‌رزی نوێ، له‌گه‌ڵ بژاره‌ی كڕینی گرێبه‌سته‌كه‌ی له وه‌رزی داهاتوو.
خۆسێلۆ له ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه و دوو وه‌رزیش بۆ تیپی دووه‌می یانه‌كه یاریی كردووه، هه‌روه‌ها له 2011 بۆ تیپی یه‌كه‌میش یاریی كردووه.
خۆسێلۆ جگه له یانیه ئیسپانیۆل، ئێستا له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش یاریی ده‌كات و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه شه‌وی رابردوو نازناوی نه‌یشن لیگی برده‌وه.