لە بەردەم دادگای کۆیە تەقە لە هاوڵاتییەک کرا
964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
کاتژمێر 11:30 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەردەم دادگای بەرایی کۆیە، تەقە کرا و هاوڵاتییەک بریندار بوو.
بە پێی زانیاریەکانی 964 تەقەکە ئاراستەی پارێزەرێک کراوە، بەڵام بەر باوکی کەوتووە، هۆکارەکەی بۆ هەبوونی کێشەیەک دەگەڕێتەوە لە نێو کەیسێک دا، سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید بە 964ی وت: بریندارەکە ئێستا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیە و یەک گولە بەر ژێر ئەژنۆی کەوتووە و باری تەندروستی جێگرە.
ئهمه دووهم رووداوی تهقهكردنه له قهزای كۆیه له ماوهی مانگێكدا له بهردهم فهرمانگه حكومییهكاندا، نیوەڕۆی رۆژی 15ی ئایاری رابردووشدا هاوڵاتییەك، كە لە لایەن پۆلیسەوە داواكراو بوو، لە بەردەم بنكەی پۆلیسی كۆیە تەقەی كرد و بەهۆیەوە دوو كهس كوژران و سێ كهسی دیكهش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا