پشکنینیی هاوسەرگیری بۆ بەردەرەش گەڕایەوە
+964
عەمار عەزیز
دوای نزیکەی 10رۆژ لەراگرتنی پشکنینی هاوسەرگیری لەناوەندی قەزای بەردەڕەش ئەمڕۆ جارێکی تر دەست پێکراوە.
شوان بەرزنجی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش بە +964ـی وت”پێش حەفتەیەک کەلوپەلی تەندروستی تایبەت بە پشکنینی هاوسەرگیری لەسەنتەری بەردەڕەش نەمابوو، لەو ماوەیە خەڵکی سەنتەری بەردەڕەش و دەوروبەری سەرەدانی قەازای ئاکرێیان دەکرد بۆ پشکنینی هاوسەرگیری، خەڵکی ناوچەکە داواکاری خۆیان گەیاندە قایمقام بۆ دابینکردنی پێداویستی پشکنین”.
“بەهەوڵی قایمقامی قەزای بەردەڕەش، ئەمڕۆ جارێکی تر تەندروستی دهۆک پێداویستی پشکنین رەوانەی تەندروستی بەردەڕەش کرد، ئیتر هاوڵاتیانی خۆمان له قەزای بەردەڕەش ئاگاداردەکەینەوە کە پشکنینی هاوسەرگیری دەستپێدەکاتەوە لە کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ تاوەکو شەشی ئێوارە وەکو پێشوو، لەنێو بنکەی تەندروستی خازر، پشکنینەکە جگە لە ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی و شەممە، هەموو رۆژەکانی تر دێتە ئەنجامدان”شوان بەرزنجی وای وت
“پشکنینی هاوسەرگیری نرخەکەی ٥١ هەزار دینارە، رۆژانە ١٥ بۆ ٢٠ کەس لەسنووری قەزایەکە روو لە بنکەی تەندروستی خازر دەکەن بۆ پشکنینی هاوسەرگیری”