دەڕاسەكەی وەرگەرا و گیانی لە دەست دا
+964
هۆگر عەدنان
بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی دانیشتووی چەمچەماڵ لە كاتی كاركردندا دەڕاسەكەی وەرگەڕا و گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی چەمچەماڵ، كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت، باسی رووداوەكەی بۆ 964 كرد و وتی، بەیانی ئەمڕۆ ئەو هاوڵاتییە دەچێتە گوندی هەمزە، دەڕاسەكەی وەردەگڕێت و دەكەوێتە ژێری و گیان لە دەست دەدات.
ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی چەمچەماڵە و پۆلیس لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی دەكات، ئەو هاوڵاتییە خێزاندارە و تەمەنی 48 ساڵە و پیشەی شۆفێرییە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد