سبەی پلەکانی گەرما دووبارە بەرز دەبنەوە

لە کوردستان 4 پلەی گەرمی دادەبەزێت و لە عێراقیش خۆڵبارانە

964+

فەرمان سادق

بۆ ئەمڕۆ تاوەکو چوار پلە گەرما دادەبەزێت، بەڵام سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما دووبارە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە لە عێراق لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خێرایی با بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، خۆڵبارین روودەدات.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 14.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 – 4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی پێنچشەممە 15.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36
سلێمانی: 35
دهۆک: 35
کەرکوک: 40
هەڵەبجە: 37
زاخۆ: 37
سۆران: 36
گەرمیان: 42