ناحیەی بیارە: کەمئاوی دارەکانی رێگەی بیارە چارەسەر دەکەین

964+

پێشەوا محەمەد

هەوڵ دەدرێت لە رێگەی لێدانی بیرێکی ئاوەوە کێشەی کەمئاوی دارەکانی رێگەی بیارە چارەسەر بکرێت.

بە درێژایی زەردەهاڵ تا خورماڵ، بەرەو گوڵپ و باخەکۆن، هەروەها خاکێڵان و دەرەشیش و خەرپانە هەمووی دارە و ناحیەی بیارە بە تەنکەر ئاویان دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی ناحیەی بیارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتيی ئاوی ژێرزەویی سلێمانیان کردبوو، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ لێدانی بیرێکی ئاو.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ی راگەیاند، تا ئێستا کەمتەرخەمیان نەکردووە، بەڵام بیرێکی ئاو زیاتر دڵنیایان دەکاتەوە لە ئاودانی بەردەوامی دارەکان.

وتیشی، “بەڵێنمان وەرگرتووە ئەو بیرە لێبدرێت و حەوزێکی بۆ بکرێت و کێشەی کەمئاوی ئەو دارانە چارەسەر ببێت”.