دیمه‌نى كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى رانیه... وێنه: راگه‌یاندنى شاره‌وانى
ئەگەر کێشەیان هەبێت
شاره‌وانیى رانیه “هێزه‌كانی كۆماندۆ” به‌كارده‌هێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى رانیه ده‌ڵێت، له‌مه‌ودوا هێزه‌كانى كۆماندۆ، پاڵشتی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن له ئه‌گه‌رى دروستبوونى هه‌ر كێشه و ئاسته‌نگییه‌ك.
هێزه‌كانى كۆماندۆ، هێزێكی سه‌ربازی حزبیه و سه‌ر به یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه و له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ردوو ئیداره سهربهخۆكهى راپه‌ڕین و گه‌رمیان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به‌رهه‌م ره‌سوڵ، سه‌رۆكى شاره‌وانیى رانیه، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكی ئه‌و هێزه سه‌ردانی سه‌رۆكى شاره‌وانى رانیه‌یان كردووه و پاڵپشتى خۆیان بۆ كاره‌كانى شاره‌وانى دووپات كردووه‌ته‌وه.
وتیشى “له ئه‌گه‌ری دروستبوونى هه‌ر كێشه‌و گرفتێك كه شاره‌وانیمان رووبه‌ڕووى ببێته‌وه، ئه‌و هێزه پاڵپشیمان ده‌كه‌ن”.
له باره‌ى كێشه و گرفته‌كانیان، به‌رهه‌م ره‌سوڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كێشه‌و گرفتێكی وایان نییه و له باره‌ى سه‌رپێچییه‌كانى خه‌ڵكیشه‌وه بۆ سه‌ر موڵكی گشتى وتى “سنوورى شاره‌وانییه‌كه‌مان بۆ ئه‌م بابه‌ته زۆرباشه و له خاڵى سفردایه”.