مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی عێراق. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
ئه‌مڕۆ عێراق رووبه‌ڕووی ئوردن ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا له تۆپی پێ، بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی له عێراق ده‌ستپێده‌كات، كه بۆ تیپه‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵانه و عێراقیش له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا رووبه‌ڕووی ئوردن ده‌بێته‌وه.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا 12 هه‌ڵبژارده به‌شدارن، كه به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له یاریگه‌كانی مه‌دینه له به‌غدا و كه‌ربه‌لا دێنه ئه‌نجامدان.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:45 له به‌غدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ده‌بێته‌وه.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا تیپه‌كانی ئوردن، ئیمارات و عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا یاریی ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م فه‌ڵه‌ستین و ئێران و سووریا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م تیپه‌كانی یه‌مه‌ن، لوبنان و عومان له‌خۆده‌گرێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
عومان – لوبنان 05:45 یاریگه‌ی مه‌دینه
سوریا – فه‌ڵه‌ستین 07:45 یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا
عێراق – ئوردن 09:45 یاریگه‌ی مه‌دینه.