نرخی نەوتی برێنت و تەكساس دابەزین
+964
كوردستان ئەحمەد
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا لە دابەزینی زیاتردایە و ئەمڕۆ 29 سەنت كەمتر لە دوێنێ فرۆشراوە.
بە پێی بازاڕە جیهانییەكان بۆ نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە یەك بەرمیل نەوتی برێنت 74 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش بە 69 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە، لە دوایین كۆنگرەی خۆیدا رێكخراوی ئۆپیك پڵەس
كە لە ڤیەننا بەڕێوەچوو، رایگەیاند لە پێناو سەقامگیریی بازاڕی نەوت و هاوسەنگی پەیداكردن بۆ خواستێكی باشتر بۆ نەوت، لە 50 ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بەرهەمهێنان بۆ 46 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.
بە پێی شیكردنەوەكانی ئاژانسی بلۆمبێرگی ئابووری جیهانی، كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و بڕیارەكانی ئۆپیك كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.