حکومەت دەیەوێت بە ئارد و غاز 10 نان بکات بە هەزار دینار
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرچووە بۆ ئەوەی ئارد و غاز بۆ نانەواخانەکان دابینبکرێت و ئەوانیش لە بەرامبەردا 10 نان بە هەزار دینار بفرۆشن.
بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ی راگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران داوایان لە ئێمە کردووە کە لەگەڵ نانەوخانە و سەمونخانەکان دابنیشین، بۆ ئەوەى لەمەو دوا 10 نان بکەن بە هەزار، ئێمەش ئارد و غازی هەرزانیان بۆ دابین بکەین.
بەگشتی ئەو گەنمەی کە دەکرێتە نان، %80ی گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵە، %10ی گەنمی هاوردەیە.
لە رێکەوتی 27.5.2023ـەوە دەستکراوە بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم و تا ئێستا زیاتر لە 131 هەزار تۆن وەرگیراوە.