لە سلێمانی چوار کەس لەسەر قۆپیەکردن دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار کەس لە سلێمانی بەنیازبوون لە كاتی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ـدا قۆپیە بكەن، لەسەر ئەمە دەستگیرکران.
بە پێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر دوو ئامێری بێتەل، مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی دیکە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ قۆپیەکردن بەكاریان بھێنن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
دوێنێ شەممەش، لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، لە خولی یەکەم، شەش قوتابی لە شاری هەولێر لەسەرقۆپیەکردن دەستگیرکران.
سهرچاوهیهكى نزیك له ناوهنده پهروهردهییهكانى ههولێر، به 964ـى وت، لە کۆمەڵگای لاوان یهك قوتابی و لە خەبات یهك قوتابی و لە شاوەیس چوار قوتابی، کاتێک دەستگیرکراون، کە بلوتوزیان بەکارهێناوە.