عێراق و ئەمریکا لە دوبەی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

964+

فەرمان سادق

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق و ئەمریکا لە ئیمارات لە پاڵەوانیەتی باسکەدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

پاڵەوانیەتییەکە لە ئیمارەی دوبەی بەڕێوەدەچێت کە بڕیارە تاوەکو 24ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

ئەمە 13ـیەمین پاڵەوانیەتییە کە یەکەم پاڵەوانیەتی ساڵی 1973 لە شاری بروجی بەلجیکی ئەنجامدراوە و دوا پاڵەوانیەتیش لە 2018 لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانی بەڕێوەچووە.

دوبەی دەبێتە یەکەم شاری عەرەبی کە پاڵەوانیەتییەکەی تێدا ئەنجامبدرێت کە دەبوو پارساڵ پاڵەوانیەتییەکە بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی کۆڤید19 دواخرا بۆ ئەمساڵ.

16 هەڵبژاردە لەسەر ئاستی پیاوان بەشداری پاڵەوانیەتییەکەن و بەسەر چوار گروپ دابەشکراون، هەروەها  لەسەر ئاستی ژنانیش 12 هەڵبژاردە بەشدارن.

هەڵبژاردەی باسکەی خاوەن پێداویستی تایبەتی عێراق، بۆ یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا بەشداری پاڵەوانیەتی جیهانی بکات.