دانیشتووانی دەڤەری سماقوڵی لە رێگرتنەوە بۆ سوپاسکردنی وەزیری ئاوەدانکردنەوە
+964
كوردستان ئەحمەد
ژمارەیەک کەسایەتی دەڤەری سماقوڵی سەردانی وەزیزی ئاوەدانکردنەوە دەکەون و سوپاسی دەکەن بۆ نۆژنەکردنەوەی رێگاکەیان.
دانیشتووانی ناوچەکە لەماوەی رابردوودا ناڕەزایەتییان نیشاندا لەسەر خراپی رێگاکەیان، هەر لەبەر ئەمەش رێگایان بەڕووی بارهەڵگرەکان داخست.
لە کۆتایی مانگی نیسانی رابردوو دانیشتوانی گوندەكانی دەڤەری سماقوڵی گردبوونەوە و دوای 14 رۆژ رێگا داخستتن بەڕووی بارهەڵگرەكاندا، لە 8.5.2023، دوای سەردانی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ دەڤەرەکە و کۆبوونەوەی لەگەڵ خەڵکەکە، بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی رێگایەکەی پێدا.
نۆژەنکردنەوەی رێگایەکە لە 13.5.2023 دەستی پێکرد کە لە سەنتەری هەولێرەوە بۆ سماقوڵی سێنان 73 کیلۆمەترە.
لەپای نۆژەنکردنەوەی رێگاکەیان، ژمارەیەك پیاو ماقوڵ و كەسایەتی سماقوڵی و دەوروبەری سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەیان كرد و سوپاسیانكرد لە بەرامبەر تەواوكردنی رێگای دەڤەرەكەیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند پیاوماقوڵ و كەسایەتیەكی دەوروبەری سماقوڵی هاتنە هەولێر چاوان بە وەزیری ئاوەدانكردنەوە كەوت، بە وەزیریان وتوە، سوپاست دەكەن كە بەدەم داواكاریەكەمانەوە هاتیت و رێگەكەت بۆ چاككردین.
ئەنجومەنەكە بە جلی كوردی و كڵاو جامانەوە دەستێك گوڵی رەنگاورەنگیان پێیەو دەیدەنە دەستی وەزیری و ئەویش بە خۆشی و پێكەنینەوە وەریدەگرێت.
رێگای سماقوڵی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی زیاتر لە 191 كیلۆمەترە، بەیەكێك لە رێگا ستراتیژیەكانی نێوان ئەو دوو پارێزگایە و رێگایەكی یەك ئاراستەیە، زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەكاریدەهێنن بۆ گەیشتن بە شارەكان.