دروستکردنی ئاوەڕۆیەکی لوولەیی لە هەولێر - وێنە: socialmdeia
دوو پڕۆژەی ئاوەڕۆ بۆ هەولێر و پیرمام دروستدەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دوو پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ژیان و زاگرۆس لە هەولێر و پیرمام دروستدەکرێن و وەزارەتی شارەوانی رەزامەندی لەسەر داون.
گوژمەی پڕۆژەکان لەسەر رێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
“گوژمەکانیان لەسەر پلانی 2023 خەرج دەکرێت”، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا وادەڵێت.
قەزای پیرمام لە رووی ئیدارییەوە سەر بە سنووری پارێزگای ھەولێرە و بە دووری 28 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای شارەکەوە.