964 له شوێنى رووداوه‌كه‌ى مزگه‌وتى قه‌ته‌وى هه‌ولێر
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمى سێ كه‌س، لە حەوشەی ماڵێکی گەڕەکی قەتەوی باشووری هەولێر دۆزرانه‌وه، كه به چه‌قۆ كوژرا بوون.
تەرمه‌كان بریتى بوون له ژن و پیاوێکی بەتەمەن لەگەڵ کچێکی مێرمنداڵ، كه لە ماڵێكى نزیک مزگەوتی گەورەی قەتەوی دۆزرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، وه‌ستایه‌كى چاككردنه‌وه‌ى تانكى ده‌چێته ماڵێكى نزیك له شوێنى رووداوه‌كه و ده‌بینێت ئه‌و سێ ته‌رمه له‌و شوێنه كه‌وتوون و پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندار ئاگادار ده‌كاته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن