59 ماڵه ئاوارەکانی شنگال گەڕانەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به ده‌یان ماڵه ئاواره‌ى ئێزدی گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان له شنگال و كۆچ و كۆچبه‌رانی دهۆكیش ده‌ڵێت، 900 خێزانى تریش خۆیان ناونووس كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک، قۆناغێکی دیكه‌ى گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگالى بۆ سەر زێدی خۆیان راگه‌یاند و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ 59 خێزانی ئاوارەی شنگال گەڕانەوە سەر ماڵی خۆیان”.
پیر ده‌یان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای دهۆک بە 964ـى راگەیاند “ئه‌و 59 خێزانه‌ى ئه‌مڕۆ لە کەمپی شاریاوە گه‌ڕانه‌وه پێشتر ئاماده‌كارییان بۆ كرابوو و خانووی ئەو خێزانانە لەلایەن رێکخراوی LOM چاککراونەتەوە”.
LOM رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه گرنگی به بارود‌وخى ئاواره‌كان ده‌دات و له زۆربه‌ى رووه‌كانه‌وه هاوكارییان ده‌كات.
پیر ده‌یان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، 900 خێزانی ئاوارەی شنگال ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵی خۆیان تۆمارکردووە و تا ئێستا 159 خێزانیش گەڕاونەتەوە شنگال و 29 خێزانیش داواکاریی گەڕانەوەیان هەڵوەشاندووەتەوە.