قایمقام و ئاسایش هۆشدارى به‌ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی راپەرین ده‌ده‌ن

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

قایمقامیه‌تى قه‌زاى رانیه‌، هۆشدارى ده‌داته‌ مۆلیده‌كان، ئه‌گه‌ر مه‌رج و رێنماییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، رووبه‌رووى یاسایان ده‌كه‌نه‌وه‌.

حسێن محەمەد، قایمقامی قەزای رانیە، بە 964ـی راگەیاند، ئه‌وان پێشتریش خاوەن مۆلیدەکانیان ئاگادارکردووەتەوە و مەرج و رێنماییەکانیان بۆ دیاریکردوون و وتیشی “هەر خاوەن مۆلیدەیەکیش پێیانەوە پابەندنەبێت بە هاوکاری ئاسایشی راپەڕین رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە و کەسێکی تر لە جێگەیاندا داده‌نرێت”.

لاى خۆشییه‌وه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئاسایشی راپه‌ڕین هۆشدارییه‌كى دایه‌ خاوه‌ن مۆلیده‌كان، كه‌ لەمەودوا هەر مۆلیدەیەک ڤۆڵتیەی کەمبکاتەوە، کەم تەرخەم بێت لە پێکرنی مۆلیدەکەی لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتمانی یاخود مۆلیدەکەی تێکبچێت و مۆلیدەی بەدیلی نەبێت، رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە و مۆڵەتی مۆلیدەکەشی لێ دەسێنرێتەوە.

قایمقامی رانیە ده‌شڵێت “تاوەکو ئێستا توانیومانە رێژەی 70%ـى مۆلیدەکانی ناو شار بکەین بە مۆلیدەی بێدەنگ “کاتم” و لەپلانیشماندایە هەموویان والێبكرێن”.

“هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەی بەدیلی نەبێت و ڤۆڵتیەى کەم بکاتەوە سزای دەدەین”. ئه‌وه‌ قسه‌ى قایمقامى رانیه‌یه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن