وێنه‌ى نموونه‌یه‌كى ئه‌و ماده‌یه... وێنه: ده‌زگاى مین
بۆ له‌ناوبردنى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان
ده‌زگاى مین ماده‌یه‌كی نوێ تاقیده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره دووسبه‌ى، ده‌زگاى مینى هه‌رێم، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ماده‌یه‌كی نوێی دۆستى ژینگه بكات بۆ له‌ناوبردنى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌كنیكیش ده‌ڵێت، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له ناوچه‌ى سوسێ ده‌كه‌ن.
تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر بەکارهێنانی کەرستەی ناتەقەمەنی ده‌كرێت، كه به Dragon Lance ناسراوه.
عه‌لى ميران به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌كنیكى ده‌زگاى مین له هه‌رێم، به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره ئه‌و ماده‌یه له هه‌رێمی كوردستان تاقیده‌كرێته‌وه و وتیشی “ماده‌كه دۆستى ژینگه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌م ماده‌یه، شێوازیكى نوێیه بۆ لەناوبردنی مین و پاشماوەی جەنگی EOD له به‌رنامەى كاروبارى مین له هه ریمى كوردستان.
وتیشی “ماده‌ى Dragon Lance دروستكراوى وڵاتى به‌ریتانیایه، له كاتى به‌كارهێنانیدا ته‌نیا مین و پاشماوه‌كانى جه‌نگ ده‌سووتێنێت و نا‌یانته‌قێنێه‌وه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌و ماده‌یه له ناوچه‌ى سوسێی سه‌ر به هه‌ولێر تاقیده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری هونەری، بە هاوکاری رێکخراوی MAG لە چەمچەماڵ، هەڵسان بە ئەنجامدانی خولێک بۆ چۆنیەتی تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماده‌یه.