ئەو كەسەی 150 سەر مەڕەكەی دزیبوو دەستگیركرا

964+

شۆرش هەركی

دوێنێ ئێوارە 150 سەر مەڕی هاوڵاتیەك دزرا، سەرچاوەیەك لە ناو كەسوكاری ئەو ماڵەی دزیەكەی لێكرابوو بە پەیامنێری 964ی وت ئەو كەسەی دزیەكەی كردووە دەستگیر كراوە و مەڕەكانان وەرگرتوەتەوە.

رووداوه‌كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بووه‌، خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان بە 964ی وت: مەڕەکان هی من و ئامۆزاکانمن، مه‌ڕه‌كان زۆر بە ئاسانی بە بازگە و شەقامەکاندا بردراون، تا سواری بارهەڵگرێک کراون، ئێستا ئێمە تەواوی کەسوکارمان به‌دوای مه‌ڕه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین.

بە قسەی خۆیان بێت جووتی هەر سەر مەڕێک سەرووی 600 هەزار دینارە کە کۆی گشتی زیاتر لە 45 ملیۆن دینار دەکات.