ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ژینگەیە

دەستەی ژینگە: وڵات بپارێزن

+964
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژینگەیە و دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستانیش داوا لە هاوڵاتیان دەكات ژینگە بپارێزن

لە رۆژی جیهانیی ژینگەدا دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە و نووسیویەتی، پلانی هۆشیاری ژینگەییمان هەیە و داواش لە هاوڵاتیان دەكەین ئاگاداری دۆخی ژینگە بن و سەیرانگا و شوێنە گشتییەكان بپارێزن.

لە پۆستەكەی فەیسبووكدا  ئاماژە بە نۆ خاڵ دراوە، كە دەستەكە ئەنجامی دەدات

5.6. رۆژی جیهانیی ژینگە
ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادكردنەوەی رۆژی جیهانیی ژینگەدا:
1- هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە پاککردنەوەی بەردەوامی سەیرانگاکان و بێگومان فڕێنەدانی هیچ شتێک، کە زیان بە زیندەوەرە ئاوییەکان بگەیەنێت، چونکە سامانی دەریایی بە هەمان شێوە بەشێکە لە پلانی هۆشیاری ژینگەیی.
2- چاندنی درەخت لە دوورەکان لەبەر بوونی خاكێكی بەپیت لەگەڵ چاودێریکردنی بەردەوام.
3- كەمكردنەوەی داربڕینەوە و راوكردنی هەڕەمەكی.
4- كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ماددە پلاستیكیەكان.
5- گرنگیدان بە بەكارهێنانی  وزەی خاوێن (نوێبووەكان).
6- پاكڕاگرتنی سەرچاوە ئاوییەكان و بەفیڕۆنەدانی ئاو .
7- رێکخستنی رێپێوانی رێکخراو بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە ئامانجەکانی رۆژی جیهانیی ژینگە، دەتوانرێت لە خاڵێكدا کورت بکرێتەوە:
8- ئاهەنگگێڕان بەم رۆژە و نوێکردنەوەی لە هەموو ساڵێکدا، بە بەشداریکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە چین و تەمەنە جیاوازەکاندا، بە جۆرێک هەموومان بەشداربین لە پاراستنی ژینگەکەمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەمەش ئامانجی ئەنجامدانی مەراسیمی ساڵانەیە بە شێوازی جیاجیا بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە جیهاندا.
9- هۆشیاریی بەردەوام بۆ نەوەکان لەو مەترسییانەی کە رووبەڕووی- ژینگەی جیهان.
بە سەیرکردنی ئامانجەکانی رۆژی جیهانیی ژینگە، بۆمان دەردەکەوێت کە بە راستی رەوایە،  مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت بژی، پێویستی بە ژینگەیەکی پاك و تەندروست هەیە، کە خواردن و خواردنەوە و هەوای پاک و پەناگەی بۆ دابین بکات، بۆیە دەبێت بە بەردەوام بوونی كاری بۆ بكات بە شێوازێك هاوسەنگی ژینگە بپارێزێت.