دەروازەی سێمێلکا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دەروازەی سێمێلکا كرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5.6.2023 ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، كه به ده‌روازه‌ی سێمێلكا ناسراوه، كرایه‌وه.
ده‌روازه‌كه له رۆژی 21ی مانگی رابردوو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ره‌وه لە هەردوو دیودا داخرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كرایه‌وه.
فه‌تحوڵا حوسێنی، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، به 964ی وت، به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی سێمێلكا كرایه‌وه.
دەروازەكە تاكە رێگەی فەرمیی نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانە.
لە دەروازەكهدا هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێت، تەنیا رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە، هاوڵاتیان ده‌توانن هاتوچۆی تێدا بكەن.
داخستنی ده‌روازه‌كه كێشه‌ی زۆری بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا دروست كردبوو.