جووتیارانی كورد و توركمان له‌ كه‌ركوك رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یان داخست

964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جووتیارانی كورد و توركمان له‌ كه‌ركوك، رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان داخستووه‌ و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق هه‌یه‌.

جووتیاره‌كان زه‌وییه‌كانیان له‌ چه‌ند گوندێكه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقیش به‌ موڵكی خۆی ده‌زانێت و رێگه‌ نادات جووتیاره‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان دروێنه‌ بكه‌ن.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو زەوییانە نزیکەی 13 هەزار دۆنم دەبن، حاڵی حازر سوپای عێراق پاسەوانیی دەکات و ناهێڵێت جووتیارەکان نزیكی بكه‌ونه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ جووتیاره‌كان كه‌ پیاوێكی ئایینه‌ و به‌شداریی خۆپێشاندانه‌كه‌ی كردووه‌، ده‌ڵێت، “حكومه‌تی ئێستای عێراق بڕیاره‌كانی حكومه‌تی به‌عس جێبه‌جێ ده‌كات و “له‌وان خراپترن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا