دیمەنی ئەو تۆمەتباەی دەستگیرەکراوە لەگەڵ کەلوپەلی گزیکردن، وێنە: ئاسایشی هەولێر
دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئامێری گزیکردن دەفرۆشن بەردەوامە
964+
توانا نەقی
ئاسایشی هەولێر دەڵێت بەردەوامن لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە ئامێری گزیکردنی تاقیکردنەوەکان دروستدەکەن و دەیفرۆشن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، تیمەکانیان توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبارێک ئاشکرا بکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی پرسیارەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کردووە.
هەروەها هەر ئەو کەسە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئامێری گزیکردن بە قوتابییان دەفرۆشێت.
دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لە دادگا.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، توانراوە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە چوار باندی گزیکردن و مامەڵەکار بە ئەو ئامێرانەوە دەستگیربکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 3.6.2023، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بە بەشداری زیاتر لە 117 هەزار قوتابی دەستیپیکرد.