شاره‌وانى سۆران هۆشدارى ده‌داته‌ خاوه‌ن تراكتۆر و قه‌لابه‌كان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى سۆران هۆشدارى ده‌داته‌ خاوه‌ن تراكتۆر و قه‌لابه‌كان و پێیان ده‌ڵێت، جارێكی تر پاشماوه‌كان له‌ شوێنى دیاریكراو فڕێنه‌ده‌ن، سزاتان ده‌ده‌ین.

شاره‌وانى سۆران ده‌ڵێت، لە رابردودا کۆمەڵێک شۆفێر بەهۆی رۆکردنی پاشماوەی خانوو هەندێک نەخشەی سەرۆکایەتی شارەوانیان تێکداوە.

بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە شاره‌وانى چەند شۆفێرێکی سزای مادی داوە، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام له‌و شوێنه‌ پاشماوه‌كانیان رۆكردووه‌ كه‌ به‌لاى شاره‌وانییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رپێچی حساب كراوه‌.

له‌ تازه‌ترین هۆشداریشدا، شاره‌وانى سۆران ئاگاداری شۆفێرانی قەڵاب و تراکتۆر دەکاته‌وه‌ بۆ رۆکردنی پاشماوەی داروپەردوی ئەو خانوانەی سەر لە نوێ نۆژەندەکرێنەوە، شوێنیان بۆ دیاریکراوە، بەپێچەوانەوە سزای مادی و لێپرسینەوەی یاساییش دەگرنە به‌ر بەرامبەر شوفێرەکە.

ئه‌و شوێنه‌ نوێیه‌ى بۆ فڕێدانى زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌وتووه‌ته‌ لۆفەکانی کاولۆک بۆ باپشتیان.

داواش لە هاوڵاتیان دەكات، لەکاتی بینینی سەرپێچی رشتنی هەر بارێک لە نزیک شار لە لایەن شۆفێری قەڵاب و تراکتۆر سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران ئاگادار بکەنه‌وه‌.