دیمهنێكی هیبَزه عێراقییهكان كه بهرپهچی چهكدارانى داعشیان دایهوه..
دژە تیرۆر: داعش لە مانگی رابردوو نۆ كردەوەی تیرۆرستی لە عێراق كردووە
+964
كوردستان ئەحمەد
دەزگای دژە تیرۆریی كوردستان ئاماری كردەوەكانی داعشی لە ماوەی مانگی ئایار لە عێراق راگەیاند و دەڵێت چوار كەسی كوشتووە.
بەپێی ئامارەكان كە دەزگای دژە تیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە لە زۆربەی چالاكییەكان لە پارێزگای دیالە و سەلاحەدین بووە.
ئامارەكان باس لەوەدەكەن زۆربەی چالاكیەكانی داعش هێرشی چەكداری كتوپڕن و بەشێكی دیكەیان لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە بوون.
ئامارەكان بەم شێوەیەن
یەکەم: پارێزگاى بەغدا، 1 كردهوهى تيرۆريستی:
1 هێرشی چەکداری
قوربانييهكان، 2 کەس:
2 کوژراو
دووەم: پارێزگاى سەڵاحەددین، 2 كردهوهى تيرۆريستی:
1 بۆمبی چێندراو
1 هێرشی چەکداری
قوربانييهكان، 1 کەس:
1 کوژراو
سێیەم: پارێزگاى دیالە، 4 كردهوهى تيرۆريستی:
1 هێرشی چەکداری
3 بۆمبی چێندراو
قوربانييهكان، 5 کەس:
5 بریندار
چوارەم: پارێزگاى نەینەوا، 1 كردهوهى تيرۆريستی:
1 هێرشی چەکداری
قوربانييهكان، نییە:
پێنجەم: پارێزگای ئەنبار، 1 كردهوهى تيرۆريستی:
1 بۆمبی چێندراو
قوربانييهكان: 2 کەس:
1 بریندار
1 کوژراو