چوار رۆژە شوفێرێکی تاکسی لە زاخۆ بێسەروشوێنە
964+
شڤان عومەر – زاخۆ
بە وتەی کەسوکارەکەی، چوار رۆژە شۆفێرێکی تاکسی لە زاخۆ بێسەروشوێنە.
پەیامنێری 964 دیمانەیەکی لەگەڵ برای ئەو کەسەدا کردووە کە بێسەروشوێنە، تیایدا دەڵێت، چوونەتە بنکەی پۆلیسیش، بەڵام هێشتا هیچ سەرەداوێک نییە بۆ دۆزینەوەی براکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو شۆفێرە چوار رۆژ لەمەوبەر نەفەری لە زاخۆوە بۆ دهۆک گواستووەتەوە و ئیتر دیار نەماوە.