ئاسایشی هەرێم: تیرۆریستێکی داواکراومان ده‌ستگیر كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، ده‌ڵێت “تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیر کرد”.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ په‌یجی خۆیان له‌ فه‌یسبووك، ئه‌م ئێواره‌یه‌ بڵاویان كرده‌وه‌، “لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوون، بەهاوکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێکی داعش کە داواکراوە لە دادگای ئەنبار و بە مەبەستی خۆحەشاردان روویکردووه‌تە سنوری پارێزگای هەڵەبجە “.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “دوای چاودێریکردن و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، شەوی 29.5.2023 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیر کرا و پاش لێکۆڵینەوە رادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە “.