جووتیارانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان رەوانەی خوارووی عێراق بکەن

964+
کاروان ساڵحی

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا رێگە لە هەناردەکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نەگیرێت بۆ خوارووی عێراق.

ماوەی چوار رۆژ بوو زیاتر لە 100 بارهەڵگر لە بازگەی چیمەنی کەرکوک رێگەیان لێگیرابوو کە بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بگوازنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 31.5.2023، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەو بڕیارەی دەرکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک بە 964ی وت، دوای ئەوەی دوێنێ رێگریکرا لە ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگری بەرهەمی جووتیارانی کوردستان لە بازگەی چیمەنی نێوان کەرکوک – قەرەهەنجیر، ئەمڕۆ ئەو گرفتە چارەسەرکرا بە مەرجێک شۆفێرەکە پشتگیری کشتوکاڵی ناوچەکەی خۆی پێبێت.