وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان - وێنە: socialmedia
دوو وەزارەت یاداشتیان واژۆ کردووە
یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری شەهیدان دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراواندا وەزارەتەکانی شەهیدان و ئاوەدانکردنەوە یاداشتێکیان واژۆ کردووە.
یاداشتەکە بۆ نزیکبوونەوەیە لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوانەی تا ئێستا لە حکومەت سوودمەند نەبوون.
پێشتر بڕیار بوو زەویان پێبدرێت، بەڵام دواتر بڕیارەکە گۆڕاوە بەوەی یەکەی نیشتەجێبوونەیان بۆ دروستبکرێت.
“تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان رەزامەندن و لاریان نییە لە دروستکردنی ئەو یەکانە بەڵام پڕۆسەکە درێژخایەنە و کاتی پێویستە”، ئەمە وتەی عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانە بۆ 964.
لە هەرێمی کوردستان 90 هەزار کەسوکاری شەهید موچە وەردەگرن.