حكومەت سێ ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ دەفرۆشێت

964+

كوردستان ئەحمەد

حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ لەجۆری لاندكلوزەر دەفرۆشێت بۆ ئەمەش پێنج مەرجی راگەیاندووە.

لە ئاگاداریەكدا فەرمانگەی كاروباری كارگێڕی و دارایی سەر بە سەرۆکایەتی دیوان لە ئەنجومەنی وەزیران، زیادكرنێكی ئاشكرا بۆ سێ ئۆتۆمبێلی حکومی گوللەنەبڕی لە جۆرى تۆیۆتا لاندگروزەر رادەگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلەکان لە زیادکردنێکی ئاشکرا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی رۆژى دووشەممە 12.6.2023، ئەنجامدەدرێت هەر کەسێک خواستی بەشداریکردنی هەیە با سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەى فرۆشتن و بەشی ئامێرەکان بکات.

هەر كەسێك بیەوێت سەیارەكان بكڕێت دەبێت رەچاوی ئەم سێ مەرجە بكەن:

یەكەم: دەبێت بارمتەیەك بەشێوەی چەكی بانكی دابنرێت كە بڕەكەی 27 ملیۆن دینارە.

دووەم: رسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشدارەى زیادکردنەکە دەباتەوە.

سێیەم: فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بەشێوەى نەختینە دەبێت و دینارى عێراقی وەردەگیرێت.

چوارەم: كڕیار پێویستە لەماوەی هەفتەیەكدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.

پێنجەم: دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی رێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەمجۆرە ئۆتۆمبێلانەى لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هەبێت.