کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی 3800 دەستنووسی تێدایە
964+
رێژوان مامەقادر – سلێمانی
کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، وەکو یەکێک لەو قەڵغانانە دەبینرێت کە دەستنووسە کۆنەکانی تێدا دەپارێزرێت.
بە قسەی بەڕێوەبەرەکەی، 3800 دەستنووسی تێدایە، کە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و تورکی نووسراون.
کۆنترین دەستنووسی کوردی کتێبخانەکە فیقهی شافیعییە، کە بۆ 145 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
لە کتێبخانەکە دوو کەس لە رێگەی فڵچەیەکی تایبەت کە لە کلکی ئەسپ دروستکراوە رۆژانە دەستنووسەکان پاکدەکەنەوە و سکانیان دەکەن بە مەبەستی پاراستنیان.
ئێستا کتێبخانەکە پێویستی بە دەرمانێکی پاککەرەوەی تایبەتە، کە تەمەنی کاغەزەکان بۆ زیاتر لە 50 ساڵ درێژ دەکاتەوە، بەڵام ئەو دەرمانە لە کوردستان نییە.
کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی لە سەردەمی بابانییەکانەوە کراوەتەوە و لە وڵاتانەوە کتێبی بۆ هێندراوە، شێخ مارفی نۆدێ دەستێکی باڵای هەبووە لە کۆکردنەوەی دەستنووس، هەروەها کاک ئەحمەدی شێخ، کە بە هەردووکیان 170 دەستنووسیان لە کتێبخانەکەدا هەیە.