بە 450 دار  بلوارەكانی بنەسڵاوە سەوزدەكرێن

+964
كوردستان ئەحمەد

شارەوانیی بنەسڵاوە لە سێ رۆژدا 450 داری جۆراوجۆر لە بلوار و نێوان شۆستەی .
.شەقامە سەرەكییەكان دەچێنێت

نەمامەكان لە داری هەمیشە سەوزن ،وەك سنەوبەر و سەباح و چەند جۆرێكی دیکەن، کە زوو باڵا دەكەن و بەرگەی كەمئاوی و گەرمای زۆر و تۆز و خۆڵ و رەشەبا دەگرن.

زریان سەباح، سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، پلانیان هەیە لەو جۆرە دارە جیاوازانە و چەند جۆرێكی دیكە لە شەقامەكان و پاركەكان بچێنن بۆ ئەوەی زیاتر ناوچەكەیان سەوز ببێت.

هه‌ر نەمامێك خراپبووبێت هەڵكەنراوە و نەمامی نوێ لە شوێنەكەی دانراوە، هەر گوڵێكیش وشك بووبێت هەڵكەنراوە و گوڵی نوێی چێنراوە، شارەوانیی بنەسڵاوە وا ده‌ڵێت.

رێكخستن بۆ سیستمی ئاوی نەمامەكان كراوە، ئەم بەهارە گوڵ و دارەكان بە سیستمی قەترە ئاویان پێدەگات و نەمامەكان بە سەوزی دەمێننەوە.
سیستمێكی ئاو بۆ بلوارەكان دروست دەكرێت، بە شێوەی قەترە ئاو دەكرێتە ژێر دارەكان و بلوارەكان دەكێڵرێن و بژار دەكرێن، بۆ ئەوەی زیان بە گەشەی نەمامەكان نەگەیەنێت.