بە خوێی پیشەسازی خۆشدەکرا

لە سلێمانی دەست بەسەر دوو تۆن و نیو فستقدا گیرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە کۆگایەکی ئامادەکردن و رەنگکردنی چەرەسدا لە سلێمانی، دەست بەسەر دوو تۆن و نیو فستقدا گیرا، کە بە شێوەیەکی ناتەندروست ئامادە دەکرا.

هەر لە کۆگاکەدا، قایمقامیەتی سلێمانی چوار تۆن خوێی قەدەغەکراوی دۆزیوەتەوە، کە بۆ خواردن نەشیاوە و بە “خوێی پیشەسازی ناسراوە”.

خاوەنی کۆگاکە ئەو خوێیەی بۆ خۆشکردنی فستقەکە و چەرەساتی دیکە بەکارهێناوە و دەرخواردی خەڵکی داوە.

قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەیسبووک رایگەیاند، “کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.