ئەگەر کاری شۆفڵت هەبوو بە ئامانج بڵێ

+964

هونەر فارس – گەرمیان

ئامانج عومەری تەمەن ٢٠ ساڵ، لەگەڵ ئەوەی بە شۆفڵەکەی بژێوی ژیانی دابین دەکات، بەڵام چوار ساڵە هەرکەسێک پێویستی بەو بووبێت هاوکاریی کردووە و لە دروستکردنی زۆربەی مزگەوتەکانیشدا خۆبەخشانە ئامادە بووە، بە قسەی خۆی.

ئامانج عومەر تەمەنی ٢٠ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی سیروانی شاری کەلارە لە گەرمیان، دەڵێت ئامانجی خزمەتکردنی مرۆڤایەتییە، “دەمەوێت کەمێک باری سەرشانی خەڵک سووک بکەم.”

ئامانج بۆ 964+ی باسکرد، “چوار ساڵە شۆفڵم کڕیوە و درێغیم لە هاوکاریکردنی خەڵک نەکردووە و بەردەوامیش دەبم”.