16 کەسیان بە قاچاخ هێنابووە هەرێم

دوو قاچاخچی دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

دوو کەس دەستگیر کراون و دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێ، قاچاخچی ئەو 16 هاوڵاتیە پاکستانیە بوون، کە ئەمڕۆ ویستوویانە بە قاچاخ سنووری هەرێم ببڕن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27.5.2023 لە شاری دەربەندیخان 16 کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران، کە دەیانویست بە پاسپۆرتی ساختەوە لە دەربەندیخانەوە بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

کەمێک بەرلەئێستا دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو قاچاخچی راگەیاند، کە پاسپۆرتی ساختەیان بۆ ئەو 16 کەسە دروست کردبوو و هێنابوویاننە کوردستان.

بە پێی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.